الهمزة المتوسطة والمتطرفة :
كيفية كتابة الهمزة في وسط الكلمة وفي آخرها.
چۆنیەتی نوسینی هەمزە لە ناوەڕاست و کۆتایی وشە، بۆ پۆلەکانی ٧ و ٨ و ٩
سەرەتا چوار جۆر هەمزە هەیە لەنوسیندا:
١. الهمزة على النبر ( ئ )
٢. الهمزة على الألف ( أ )
٣. الهمزة على الواو ( ؤ )
٤. الهمزة المنفردة ( ء )
🌹 بۆ نوسینی هەمزە دەبێ سەیری حەرەکەی هەمزە لەگەڵ حەرەکەی پێش هەمزە بکەین، هەمزەکە بەپێی بەهێزترین حەرەکە ئەنوسرێ.
🌹ترتيب الحركات:
١. الکسرة ⬅ ئ
٢. الضمة ⬅ ؤ
٣. الفتحة ⬅ أ
٤. السكون ⬅ ء
تێبینی: سکون تەنها لە هەمزەی کۆتایی پێویستن پێی ئەبێت.
أولاً: کتابة الهمزة في وسط الكلمة:
🍎 تُكتَب الهمزة على النبر في ثلاثةِ حالاتٍ:
هەمزە لە سێ حاڵەت لەسەر نەبر ئەنوسرێ:
١. إذا كانت الهمزة مكسورة
ئەگەر هەمزە بەخۆی کەسرە بوو: سَــئِــمَ ، سُــئِــلَ ، موئِـل
٢. إذا كانت ما قبل الهمزة كسرة
ئەگەر پێش هەمزە کەسرە بوو: بِـئـر ، رِئـة ، فِـئـة
٣. إذا كانت الهمزة مسبوقة بياء المد
ئەگەر پێش هەمزە یائی درێژ( ـــِ ي)بوو : برِيـئـة، ردِيــئـة
.............................................
🍎 تُكتَبُ الهمزة على الواو إذا كانت الهمزة (مضموماً) وحركة ما قبلها (ضمة أو فتحة أو سكون) أو إذا كانت ما قبل الهمزة ( مضموما) والهمزة ( ضمة أو فتحة أو سكون)
هەمزە لەسەر واو ئەنوسرێ ئەگەر حەرەکەی هەمزە ( ضمة ) بوو وەحەرەکەی پێش هەمزەش ( ضمة يان فةتحة يان سكون ) بوو، بە پێچەوانەش ئەگەر پێش هەمزە ( ضمة ) بوو هەمزەکەش ( ضمة يان فةتحة يان سكون )بوو:
تبدَؤُون ، مسْـؤُول ، رُؤُوس ، بُـؤْسٌ
ضمة لە فەتحەو سکون بەهێزترە بۆیە لەسەر ( واو ) ئەنوسرێ.
...........................................
🍎تُكتب الهمزة على الألف إذا كانت الهمزة ( مفتوحا) و حركة ماقبلها ( فتحة أو سكون ) وبالعكس.
هەمزە لەسەر ئەلیف ئەنوسرێ ئەگەر حەرەکەی هەمزە ( فەتحە) بوو حەرەکەی پێش هەمزەش ( فەتحە یان سکون بوو)، وە بەپێچەوانەش:
سَــأَلَ ، يَسْــأَلُ ، كَــأْسٌ
............................................
🍎 تُكتب الهمزة منفردةً إذا كانت ماقبلها (ألِف أو واو المد)
هەمزە بەتەنیا ئەنوسرێ ئەگەر پێش خۆی ( ئەلیف یان واوی درێژ( ـــُـ و) بوو:
قراءة ، مرُوءة
🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁🍁
ثانيا: كتابة الهمزة في آخر الكلمة:
🍎 ئەگەر لەدوای هەمزە هیچ پیتێک نەهات جگە لە ئەلیفی تنوین ( اً ) نەبێ، هەمزە بەپێی حەرەکەی پێش خۆی ئەنوسرێ:
🌺 ئەگەر پێش خۆی ( ضمة ) بوو، لەسەر (واو) ئەنوسرێ: جرُؤ
🌺 ئەگەر پێش خۆی (فەتحە) بوو، لەسەر (ئەلیف) ئەنوسرێ: قرَأ
🌺 ئەگەر پێش خۆی ( سکون )بوو بەتەنیا ئەنوسرێ: جزْءٌ ، ملْءٌ ، شَيْءٌ ، برِيْءٌ
🍎 بەڵام ئەگەر ئەلیفی تنوین ( اً ) لەگەڵ هەمزەی منفردە هات، بە دوو شێوە ئەنوسرێ:
١. علی (النبر): ئەگەر پیتی پێش هەمزە یەکێک بوو لەو پیتانەی ئەلکا بە دوای خۆی( تـ ، يـ ، فـ ، سـ،...)
وەک: شَـيْءٌ ⬅ شَيـئــاً
فَيْءٌ ⬅ فَيْـئـاً
٢. منفردة: ئەگەر پیتی پێش هەمزە یەکێک بوو لەو پیتانەی نالکا بە دوای خۆی ( ز ، ر ، و ، ....)
وەک: جُزْءٌ ⬅ جزْءاً
سوءٌ ⬅ سوءاً
💐💐💐💐💐💐
المدرس: هيوا عربي
mamosta : Hiwa_Araby